گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەڵگەنامەیەکى نهێنى.. ئەمریکا پلانى هەبووە بە چەکى ئەتۆمى لە چین بدات

2021.05.22 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگەنامەیەکى نهێنى.. ئەمریکا پلانى هەبووە بە چەکى ئەتۆمى لە چین بدات

ناس کورد-

بەپێى بەڵگەنامەیەکى نهێنى لەساڵى 1958 ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا پلانى داناوە هێرشى ئەتۆمى بکاتە سەر چین، ئەوەش بۆ پاراستنى تایوان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى بەڵگەنامەکە کە دانیاڵ ئیلسبێرگ دزەپێکەرى بەڵگەنامەکانى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا "پنتاگۆن" لە تۆڕى ئینتەرنێت بڵاویکردووەتەوە و ڕۆژنامەى "نیویۆرک تایمز" وەریگرتووە، لەساڵى 1958 ئەمریکا پلانى ئەوەى داناوە هێرشى ئەتۆمى بکاتە سەر چین.

 

ڕونیشکراوەتەوە،  ئەوەش لەپێناو پاراستنى تایوان، بەڵام پلاندانەرانى سەربازى ئەمریکا پێیان وابووە کە ئەو کاتە یەکێتى سۆڤێت پشتگیرى چین دەکات و ئەویش بە چەکى ئەتۆمى وەڵام دەداتەوە، پێشیان وابووە ئەوەش شتێکى قبوڵکراوە بۆ پاراستنى تایوان.

 

ئیلسبێرگ کە شیکەرەوەى سەربازى پێشووە و لەئێستادا تەمەنى 90 ساڵە بە ڕۆژنامەکەى وتووە، کۆپى لێکۆڵینەوەکە لەسەر تەنگژەى تایوان لە سەرەتاى حەفتاکان نوسراوە و نهێنییە، بڵاوکردنەوەشى لە ئێستادا لە کاتێکدایە کە گرژیەکانى نێوان ئەمریکا و چین تایبەت بە دورگەى تایوان زیادى کردووە.

 

دانیاڵ ئیلسبێرگ لەسالى 1971 لێکۆڵینەوەیەکى زۆر نهێنى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکاى دزە پێکرد کە بە "پەڕەکانى پنتاگۆن" ناسراو بوو و سەبارەت بە شەڕى ڤێتنام بوو، بەهۆى ئەوەشەوە ناوبانگى پەیدا کرد.

 

لە بەڵگەنامەکەدا ناسان توینینگ سەرۆک ئەرکانى هاوبەشى ئەو کاتەى ئەمریکا باسى لەوەکردبوو، ئەگەر داگیرکردن ڕووبدات ئەوا ئەمریکا چەکى ئەتۆمى دژى بنکە ئاسمانییەکانى چین بەکاردەهێنێت بۆ لەناوبردنى توانا ئاسمانییەکانى ئەو وڵاتە.

 

ئاماژەى بەوەشدابوو، ئەگەر داگیرکارییەکە نەوەستێندرێت هیچ بژاردەیەک نییە جگە لە بەکارهێنانى چەکى ئەتۆمى لە قوڵایى چین تەنانەت لە باشورى "شەنگەهای"ش.

 

بەڵگەنامەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، بەڵام تەنگژەکە لەساڵى 1958 کۆتایى هات، ئەویش کاتێک چین بۆردومانەکانى بۆ سەر ئەو دوورگەیە وەستاند کە تایوان کۆنترۆڵى کردبوو.