ناس کورد-
بەرێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی مانگی ڕابردوودا 213 توشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون، کە دەکاتە حەوت کەس لە هەر ڕۆژێکدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی مانگی نیساندا (4) 487 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان لە شاری سلێمانی کردووە و 213 كەسیان تووشبووی نوێی شێرپەنجە بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی هیوا 47576 شیكاری تاقیگەیی كراوە و 753 پشكنینی CT و 567 پشكنینی Echo و 406 پشكنینی MRI و 1315 سۆنار و 457 تیشك گیراوە و هەروەها 537 چارەسەری سروشتی كراوە."