گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەرگریى عێراقى هەڕەشە لە هێزەکانى ئەمریکا دەکات: بەدۆڕاوى دەچنە دەرەوە

2021.05.22 - 22:00
App store icon Play store icon Play store icon
بەرگریى عێراقى هەڕەشە لە هێزەکانى ئەمریکا دەکات: بەدۆڕاوى دەچنە دەرەوە

ناس کورد- 

هەماهەنگى بەرگریى عێراقى بڵاویکردەوە، کردەوە سەربازییەکانیان دژى هێزەکانى ئەمریکا زیاد دەکەن، ئەوەش بەهۆى شکستهێنانى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان بەغدا و واشنتۆن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەماهەنگى بەرگریى عێراقى (22ى ئایارى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، دواى نێوەندگیرى چەندین کەسایەتى سیاسى عێراقى، بەرگرى زیاتر لە دەرفەتێکیدا بە حکومەتى عێراقى کە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ لایەنى ئەمریکى تایبەت بە چارەنوسى هێزە بیانیەکان.



ڕونیشکراوەتەوە، بەڵام ئەوەى لە دوو گەڕى گفتوگۆکاندا بەرهەمهاتووە بەتایبەتى لە گەڕى دووەمدا، بەداخەوە زۆر خراپ بووە، ئەوەى کارەکەى خراپتر کردووە لێدوانى بەرپرسانى ئەمریکییە بەوەى کە هیچ خشتەیەکى کاتى نییە بۆ کشانەوەى هێزەکانیان بەم نزیکانە.

 

هەماهەنگى بەرگرى عێراقى جەختیلەوەشکردووەتەوە، هەروەها باس لەوەدەکەن کە حکومەتى عێراقى داواى مانەوەى لێکردوون و حکومەتیش هیچ لێدوانێکى رەتکردنەوەى لەو بارەیەوە نییە، ئەوەش وامان لێ دەکات بڵێین ئەم حکومەتە ڕاستگۆ نییە و گونجاو نییە و تواناى جێبەجێکردنى ئیرادەى گەلى عێراقى نییە بۆ دەرکردنى هێزەکانى داگیرکەر لە خاکەکەیان و پاراستنى سەروەرییان و بەرگریکردن لە دەستورەکەیان.

 

پێشیان وایە، گفتوگۆکان تەنها بۆ دواخستن بوون، جەختلەوەدەکەنەوە کە ڕۆڵەکانى عێراقى ئازاد خاوەنى قسەى باڵان و بەردەوامى بوونى هێزەکانى داگیرکارى ئەمریکى بە بنکەکانیان لەسەر زەوى و داگیرکردنى ئاسمان، پێشێلکردنى بەردەوامى دەستورى عێراقییە، هەروەها ڕێزنەگرتنى ئیرادەى ملیۆنان ڕۆڵەى ئەم وڵاتەیە و پێشێلکارى ئاشکراى بڕیارەکانى پەرلەمانە.

 

لە کۆتایى بەیاننامەکەدا هاتووە، ئیدارەى ئەمریکى بە ڕەتکردنەوەى دەرچوونى هێزەکانى نامەیەکى ئاشکراى بۆ ناردووین بەوەى کە تەنها زمانى هێز دەزانن، بۆیە بەرگرى عێراقى جەختلەوەدەکاتەوە کە ئامادەیى تەواوى هەیە بۆ ئەنجامدانى ئەرکى شەرعى و نیشتمانى و یاسایى بۆ بەدەستهێنانى ئەو ئامانجە و کردەوەکانى بەردەوام دەبن و بەڵکو زیاتر دەبن دژى داگیرکەر، بەشێوەیەک کە ناچاریان بکات بە دۆڕاوى بچنە دەرەوە.