گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەروەردە داوای دابینكردنی موبەریدە لە سەرمایەداران دەكات

2021.05.22 - 21:55
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردە داوای دابینكردنی موبەریدە لە سەرمایەداران دەكات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای دابینكردنی موبەریدە لە سەرمایەداران دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی (شەممە 22ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستخۆشی لە بەڕێز کاک نەجمەدین دەکەین کە بۆ پشتیوانی پرۆسەی پەروەردە (100) موبەریدەی دابینکردووە بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، هیوادارین نموونەی زۆربێت و سەرکەوتوو بێت. "

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە تێپەڕێنین داوا لە کۆمپانیاکانی ترو سەرمایەداران دەکەین کە هاوکاری پرۆسەی پەروەردە بن بە دابینکردنی ئامێری فێنککەرەوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ئەو ماوەیەی ماوە پرۆسەی پەروەردە نەوەستێت و بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێبێنین."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکی پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکاندا دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام جگە لە مەترسییەکانی کۆرۆنا گەرما و نەبوونی ئامێری فێنککەرەوە لە قوتابخانەکاندا گرفتی بۆ خوێندکاران دروستکردووە.