گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشیار زێباری: مەسعود بارزانی 14 ساڵ لەماڵی ئێمە ژیاوە

2021.05.22 - 21:14
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشیار زێباری: مەسعود بارزانی 14 ساڵ لەماڵی ئێمە ژیاوە

 

ناس کورد-

هوشیاری زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووی دەرەوە لە دیمانەیەكدا لەگەڵ غەسان شربل كە لە دوو توێی كتێبە نوێیەكەی "زیارات لجروح العراق" بڵاوی كردووەتەوە و رۆژنامەنووس محەمەد نوری وەریگێڕاوە كۆمەڵێك نهێنی و زانیاری ئاشكراكردووە لەبارەی سەردەمی كاركردنی خۆی لە بەغداو لەناوی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئەمە گرنگترین تەوەرەكانییەتی:

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تاڵەبانی دەملیۆن دۆلاری بەخشی بە خەڵكی فەڵەستین

دەستی راست بۆ زۆر شت بەكاردێت

زەكاتەكەی رەفیق حەریری

هوشیار زێباری وتی

 

*ساڵی ٢٠٠٢ من ومام جەلال سەردانی سوریامان كرد ، لەگەڵ بەشار ئەسەد و عەبدولحەلیم خەدام كە جێگری سەرۆك بوو كۆبوینەوە ،بۆیە بەراستەوخۆ پێیان بڵێن كە  ئەمەریكا سورە لەسەر روخاندنی سەدام حسێن .عەبدولحەلیم خەدام وتی دەستی راستم دەبڕمەوە ئەگەر شتی وا رووبدات، مام جەلال بە تەنزەوە پێی وت :دەستی راست بۆ زۆر شت پێوستت پێدەبێت،بڵێ دەستی چەپ باشترە (خۆتان وردتر لە تەعلیقەكە تێبگەن ،سەركردایەتی یەكێتی ئەم مێژووە دەزانن .خۆم)

 

*لەساڵی ١٩٩١  لەكاتی كۆڕەوە مەزنەكە،من و موحسین دزەیی سەردانی سعودیەمان كرد ،لەوێ رەفیق حەریریمان دی ، نزیكەی دووسەد هەزار دۆلاری زەكاتی دەركردبوو ،دای بە ئێمە بۆ یارمەتی ئاوارەكان.

 

*حوسنی موبارەك پێی وتم : ساڵی ١٩٩٨بەراستەوخۆ هەڕەشەی توركیام گەیاند بە حافز ئەسەد سەرۆكی سوریا ،پێم وتن:توركیا دەڵێت ئەگەر ئۆجەلان لەوێ بمێنێتەوە هێرش دەكەمە سەر سوریا،بۆیە سوریا توشی روبەڕووبونەوە نەبێت لەگەڵ توركیا دەستبەرداری ئۆجەلان بوو .

 

*لەكۆنگرەیەكی كتوپڕی وڵاتانی عەرەبی لەسەر كێشەی فەڵەستین كە لەمەككە بەسترا ،مام جەلال كە سەرۆككۆماری عێراق بوو ، دەملیۆن دۆلاری بەخشی بە فەڵەستین .

 

*حوسنی موبارەك پێی وتم متمانە بە ئەمەریكێیەكان مەكەن ،ئەوان نەدینیان نە هاوڕێ ،هەركاتێ بەرژەوەندییان وای پێویست كرد پشتت تێدەكەن ،ئەو نمونەی پەروێز موشەڕەفی پاكستانی دەهێنایەوە.

 

*داوام لە بەشار ئەسەد كرد كە سنورەكانی سوریا وعێراق توندبكاتەوە بۆیە تیرۆریستەكان دزەنەكەن،فاروق شەرع وەزیری دەرەوە پێی وتم :ئێمە سنوری خۆمان پاراستوە ، هەر حاڵەتێكی سنوربەزاندن رووبدات دەزانین ،قسەكەم پێ بڕی وتم :جەنابی سەرۆك پێشتر چەند وەفدی بیانی ورۆژنامەنوسم لەسنوری سوریاوە داخڵی هەرێم كردوە بێ ئەوەی وەزیری دەرەوەت ئاگاداربێت.

 

*كە وتاری عێراقم بۆ یەكمجار لە گۆنگرەی وڵاتانی عەرەب پێشكەشكرد ،ئەحمەد ماهیر وەزیری دەرەوەی میسڕ بوو ،بە تەنزەوە وتووبوی ئێستا گوێمان لە عەرەبییەك دەبێت بە شكڵێكی تر ،كە وتارەكەم پێشكەشكرد وتەواو بووم ،ماهیر وتی :ئای خۆ لە ئێمە عەرەبی باشتر دەزانێت .

 

* لەسەردانێكدا بۆ توركیا  لەگەڵ نوری مالكی ،توركیا داوای كرد كە بەیاننامەیەكی هاوبەش بنوسین تێیدا بڵێن كە پەكەكە هێزێكی تیرۆریستە ،من رەفزمكردەوە بە مالیكم وت ئەو بەیاننامەیە دەربكرێت كێشەت بۆ دروستدەبێت لەنێوان مام جەلال و مەسعود بارزانی ، تۆ تازە هاتویتە دەسەڵات بۆ شكست بهێنیت ،داود ئۆغلۆ روی كردە من وتی :كەواتە زێباری تۆ پشتگیری تیرۆر دەكەیت ؟وتم نەخێر ئێمە دژی تیرۆرین بەڵام ئەم بەیاننامەیە لایەندارییە .

 

*نزیكەی ١٤ساڵ مەسعود بارزانی لەگەڵ ئێمەدا ژیا (واتا لەماڵی باپیری بووە ).

 

*ئەحمەد نەژاد هات بۆ عێراق ،لەیەكێك لە پشكنیننەكانی هێزە ئەمەریكێكان وەستێنراین ،ئێمە پێشتر ئەمەریكامان ئاگاداركردەوە كە میوانی عێراقە ،بەڵام ئەو وەستانە خۆڕسكانە بوو سەربازە ئەمەریكێكییەكان لەو بازگەیە ویستیان وێنەیەك لەگەڵ نەژاد بگرن ،بەڵام نەمانهێشت لە ئۆتۆمبێلەكە دابەزێت .

 

*ئێران ویستی ئیبراهیم جەعفەری بخاتە گۆشەیەكی داخراوەوە ،لەكاتی سەردانمان بۆ تاران ،داوایانكرد كە رێككەوتنامەیەك ئیمزابكەین كە بەشێوەیەك لە شێوەكان چەسپاندنەوەی رێككەوتنامەی جەزائیر بوو ،بەیانییەكەی پێش ئەوەی لە ئێران دەرچین لە فڕۆكەخانە راگەیاندنیان كۆكردووبوەوە  بۆ ئەوەی ئەو بەیانە هاوبەشە بخوێنرێتەوە ،جەعفەری وتی :هیچ شتێك ئیمزانەكراوە هاتوین بۆ سەردانی هاوڕێكانمان لە ئێران .