گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەرلەمانتارێکی پارتی: بەغدا 300 تا 500 ملیۆن دۆلار ڕەوانەی هەرێم دەکات

2021.05.22 - 20:47
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی پارتی: بەغدا 300 تا 500 ملیۆن دۆلار ڕەوانەی هەرێم دەکات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ھۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەرکردنی ڕێنمایی و نزیکبوونەوەیە لە ھەڵبژاردنەکان، ئاشکراشی کرد، بەغدا بۆ پێنج مانگی ڕابردوو 300 تا 500 ملیۆن دۆلار ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دانا جەزا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق (شەممە 22ی ئایاری 2021) بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "دواکەوتنی جێبەجێکردنی یاسای بودجە پێویستی بە چەند ڕێکارێکی یاسایی و دەرکردنی ڕێنماییی تایبەت ھەیە، فاکتەری دووەم عێراق بەرەو پرۆسەی ھەڵبژاردن دەچێت و ململانێی سیاسی ھەیە و ھەر لایەنە و دەیەوێ بۆخۆی ڕاکێشێ و زۆرترین پڕۆژە لە پارێزگاکەی جێبەجێ بکرێت، ئەمە کاریگەریی لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستانیش ھەبووە لەنێو یاسای بوودجەدا".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حکومەتی عێراق پابەندبوونی خۆی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە نیشان داوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوو شاندێکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و من پێشبینی دەکەم لە چەند هەفتەی داهاتوو بڕی یەکەمی پارەی ھەرێمی کوردستان دابین دەکرێت."

 

لەبارەی پێنج مانگی ڕابردوو، پەرلەمانتارەکەی پارتی ڕوونیکردووەتەوە، "یاسای بودجە بۆ ھەموو ساڵەکەیە لە مانگی یەکەوە تا مانگی دوازدە و بۆ پێنج مانگی ڕابردووش لێکدانەوەیەک دەکرێت ھەرێم چەند نەوتی فرۆشتووە و نرخی نەوت بە چەند بووە و داھاتی ناوخۆ چەندە، دواتر بڕێک پارە دیاری دەکرێت بۆ پێنج مانگی ڕابردوو کە مەزەندە دەکرێت بۆ ھەر پێنج مانگی ڕابردوو بەغدا 300 ھەتا 500 ملیۆن دۆلار بداتە ھەرێمی کوردستان."