ناس کورد-هەڤاڵ فەتاح
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێک لە موتیل (ناسا) لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود کەوتووەتەوە و تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، وتیشی، کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە کراوە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێکان جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەڕایەتییەکە ( 22ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ"ناس کورد" ڕایگەیاند،" ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر7:10 رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەموتیل ( ناسا) لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود کەوتەوە و لەئاکامدا بەشێکی نەهۆمی شەشەمی باڵەخانەکە سوتاوە".
وتیشی، "دەست بەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لەماوەیەکی کەمدا توانیویانە بەر لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بگرن و کۆنترۆڵی بکەن".
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی تیشی، " تائێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەکە نەزانراوە، بۆیە لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە، موتیلەکە پێکهاتووە لەشەش نهۆم تەنها نیوەی نهۆمی شەشەم سوتاوە کە وەک گەنجینەیەک بۆ هەڵگرتنی بەتانی و کەلوپەلی خەوتنی ناو موتیلەکە بەکارهێنراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرباری ئەوەی کە مۆتیلەکە گەشتیاریشی تێدا بووە، بەڵام سوپاس بۆ خوا ڕووداوەکە هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە".