گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕووداوێکى چەکداری لە ئەمریکا 10 کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە

2021.05.22 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
ڕووداوێکى چەکداری لە ئەمریکا 10 کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە

ناس کورد-

لە ڕووداوێکى تەقەکردندا لە ناوەڕاستى شارى "مینیاپۆلیس"ى ولایەتى مینیسوتا 10 کەس کوژران و بریندار بوون، کە 5 یان ژنن و 5ەکەى تریان پیاون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیدارەى پۆلیسى شارى مینیاپۆلیس لە ژمارەیەک تویتدا بڵاویکردووەتەوە، ڕووداوێکى تەقەکردن لە ناوەڕاستى شارەکە ڕوویدا، بەهۆیەوە 2 پیاو گیانیان لەدەستداوە و یەکێکى تر بارودۆخى تەندروستى ناجێگیرە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، هەروەها 7 کەسى تریش بریندار بوون کە 5 یان ژنن و مەترسییەکى ئەوتۆ لەسەر ژیانیان نییە.

 

لاى خۆیەوە جۆن ئێڵدەر وتەبێژى هێزەکانى پۆلیس ئاماژەى بەوەداوە، تەقەکردنەکە لەلایەن دوو پیاوەوە بووە کە بووە بە دەمەقاڵێیان و دواتر دەمانچەیان لەیەکتر ڕاکێشاوە و دەستیان کردووە بە تەقەکردن.