گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەبارەت بە ’’گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.05.22 - 18:56
App store icon Play store icon Play store icon
سەبارەت بە ’’گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ژووری ھەماھەنگی ھاوبەش لە بنکەی سەربازی کەی وەن (K1) لە پارێزگای کەرکوک دەستبەکاردەبن، دەشڵێت، بڕیارەکە تایبەت نییە بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک و تەنها ژوورە هاوبەشەکانە کە دەست بە کاری خۆیان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە (شەممە 22ی ئایاری 2021) بە ئاژانسی ئەنادۆڵۆی ڕاگەیاند، "ھەفتەی رابردوو ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ژووری ھەماھەنگی ھاوبەش لە دیالە دەستبەکاربوون، سبەی یەکشەممەش ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ژووری ھەماھەنگیی ھاوبەش لە سەربازگەی کەی وەن لە کەرکوک دەستبەکار دەبن".

 

وتیشی، "بڕیاری تایبەت بە ژوورەکانی هەماهەنگیی ھەریەک لە مەخموور و موسڵ ئەم ھەفتە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە گشتی تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە بڕیاری تایبەت بە چالاکبوونی ھەموو ژوورەکان دەکەونە واری جێبەجێکردنەوە".

 

لەبارەی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەش بۆ کەرکوک، جێگری سوپالاری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکردووە، "ھیچ بڕیارێک نییە لەبارەی ناردن و گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ کەرکوک، بەڵکو ئەوەی ھەیە، تەنیا ژوورە ئۆپەراسیۆنەکانە کە دەست بە کاری خۆیان دەکەن و ئەویش کاری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی و ھەواڵگریی و ھەماھەنگییە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکاندا".

 

بنکەی سەربازیی کەی وەن بنکەیەکی سەربازیی سەربە هێزی ئاسمانیی عێراق بوو و دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی کەرکوک، دوای کشانەوەی هێزە عێراقییەکان و کەوتنی شاری موسڵ و داگیرکردنی شارەکە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014، بنکەکە کەوتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە و داوی کشانەوەی پێشمەرگە بەهۆی روواوەکانی ئۆکتۆبەری 2017، هێزە عێراقییەکان دووبارە گەڕانەوە بنکە سەزبازییەکە.

 

دواتریش لە بەشێک لە بنکە سەربازییەکەدا هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش جێگیرکران.