گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەوێنە؛ لە هەولێر باندێک بە نارنجۆکەوە دەستگیرکران

2021.05.22 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە هەولێر باندێک بە نارنجۆکەوە دەستگیرکران

 ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، باندێکی دزینی ماتۆڕیان بە چەک و نارنجۆک و بڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە کە ماتۆڕەکانیان هەڵوەشاندووە و ڕەوانەی سلێمانییان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (شەممە 22ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە ھەماھەنگی لەگەل ھێزەکانی ئاسایشی گشتی توانیان باندێکی دزینی ماتۆرسکیل دەستگیر بکەن کە پێکھاتبوون لە دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (د ف م)و(ن ع)."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەکاتی دەستگیرکردنیان دەستگیرا بە سەر (18) ماتۆرسکیل کە لەکاتی دزینی ماتۆرسکیلەکان ھەلدەستان بە ھەلوەشاندنەوەیان  و دواتر دەیانگواستەوە بۆ شاری سلێمانی."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەگەل ماتۆرسکیلەکانیش دەست بەسەر چەکی کلاشینکۆف و نارنجۆکی دەستی (رمانة) و  برێک مادەی ھۆشبەر لە جۆری کریستالدا گیرا و لە ئێستادا پەراوەکەیان بۆ رێکخراوە بۆ بەردەم دادوەری ئێشکگر تاکو رێرەوی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر".