گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کازمى سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات و بەرهەم ساڵحیش باس لە ڕاگەیاندنی دەوڵەت دەکات

2021.05.22 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات و بەرهەم ساڵحیش باس لە ڕاگەیاندنی دەوڵەت دەکات

ناس کورد- 

 

هەریەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانى عێراق ئیدانەى ڕووداوەکانى قودس و کەرتى غەزە دەکەن و سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند، ئەو ئازادییەی وڵاتە زۆردارەکان باسی دەکەن، درۆیەکی گەورەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق (شەممە 22ی ئایاری 2021) لە وتەیەکدا لە کۆنگرەی یەکەمی نێودەوڵەتی لە بەغدا بۆ پشتگیری گەلی فەڵەستین ڕایگەیاند، "هەڵوێستی عێراق لەبارەی کێشەی فەلەستینەوە ئاشکرایە و جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕمان دەکەینەوە بۆ پاڵپشتیکردنی گەلی فەلەستین بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانیان لە خاکی پیرۆزی فەلەستین." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر دەستدرێژییەک بۆسەر هەر شارێکی فەلەستین ڕەتدەکەینەوە و پشتیوانیان لێدەکەین لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل." 

 

سەرۆک کۆماری عێراق جەختیشیکردەوە، "ئەو ڕووداوانەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕوویاندا نابێت بەبێ جوڵاندنی ویژدانی مرۆڤایەتی تێپەڕێت، ئەوەش بەدیانەیەت بەبێ ڕاگەیاندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی لە خاکی فەڵەستیندا، جگە لەوە ئەو ئاشتییەی وڵاتە زۆردارەکان دەیسەپێنن درۆیەکی گەورەیە." 

 

هاوکات هەر لە کۆنگرەکەدا مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "دووبارە جەختلەوەدەکەنەوە کە هەڵوێستى عێراق جێگیرە لە پشتگیرى کردنى کەیسى فەلەستین و ئیدانەى تاوانە مەترسیدارەکانى داگیرکەرى ئیسرائیل دەکەین لە غەزە و قودس."

 

ڕونیشیکردووەتەوە، عێراق سورە لەسەر داکۆکی کردن لە گەلى فەلەستین و بەردەوامیش دەبێت لە پشتگیرى کردنى، پێویستە عێراق پێگەى خۆى بەدەست بهێنێتەوە تا بتوانێت پاڵپشتى فەلەستین بکات.

 

لەلایەکى ترەوە کازمى جەختیلەوەکردووەتەوە، "ئەرکى ئێمە ئەوەیە کە خاڵەکانى ناکۆکى کۆتایى پێ بهێنین و هەڵبژاردن ناکۆکییەکان یەکلایى دەکەنەوە."

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕونیشیکردووەتەوە، پێویستە هەڵبژاردنى داهاتوو دەرفەتێک بێت بۆ کردنەوەى ئاسۆى گەشەسەندن و ئاشتى لە وڵاتدا، مافى هەموو عێراقییەکانە بە شکۆمەندى بژین و هەڵبژارنێکى پاک ئەنجام دەدەین.