گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

جێگری سەرۆکی هەرێم: هاوپەیمانان لێمان نیگەرانن

2021.05.22 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
جێگری سەرۆکی هەرێم: هاوپەیمانان لێمان نیگەرانن

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێکهێنانی ژووری هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، دروستکردنی هێزی هاوبەشە بۆ شەڕی داعش، نەک گەڕانەوەی پێشمەرگە، دەشڵێت، هێزەکانی هاوپەیمانان لەیەکنەخستنەوەی پێشمەرگە نیگەرانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان (شەممە 22ی ئایاری 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند، "ئەمەریکا و هاوپەیمانان هەوڵی زۆریان داوە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ڕاوێژکارانی چوار وڵاتی گەورەی وەکو ( ئەمەریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا) لە وەزارەتی پێشمەرگەن بۆ ڕیفۆرم و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەوە چەند ساڵێکە خەریکن و بەرنامەی تۆکمەشیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە داناوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پێشمەرگە یەکینەگرتووەتەوە، بەڵام ڕووداو و پێشهاتەکانی وەکو شەڕی داعش و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کۆسپ و ڕێگربوون، ئێستا هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی پێشمەرگە بەرەو پێشەوە دەچن، ئومێدی هەنگاوی گەورەتر هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا، ڕاستیشە تا حەدێک هاوپەیمانان نیگەرانن، بەڵام ئەوانیش ڕەچاوی کۆسپەکان دەکەن کە دێنە پێش."

 

دەربارەی دروستکردنی لیژنەی هەماهەنگی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و ئەگەری گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە، جێگری سەرۆکی هەرێم ئەوەی خستووەتەڕوو، "مەسەلەکە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە نیە، دروستبوونی هێزی هاوبەشە لە هەردوولا بۆ شەڕی داعش، ئیستا داعش لە دەرەوەی جادە سەرەکیەکان بەئاشکرا بوونی هەیە و بووەتە مەترسی گەورە."

 

جەعفەر شێخ مستەفا باسی لەوەشکردووە، " بوونی هاوپەیمانان لە هەرێم پشتیوانیەکی گەورەیە بۆ پێشمەرگە و هەرێمیش، گەر هێزەکانی هاوپەیمانان نەبوایە، نەماندەتوانی بە خێرایی بەرگری  بکەین و داعشیش تێکبشکێنین، هەربۆیە پێویستیەکی زۆرمان بە هاوپەیمانان هەیە بۆ دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش و شەڕی داعش."

 

لەبارەی هۆشدارییەکەی جنین پلاسخارت، سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مانەوە و ئایندەی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان، جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەی بەوەکردووە، "هەر هێزێک بێتە ناو خاکی هەرێم بۆ شەڕ، دەبێتە هۆی تێکدانی ئارامی و ئاسایش و ئاوارەبوونی خەڵکێکی زۆر، هاتنی سوپای تورکیا بۆ ناو هەرێم، خەڵکێکی زۆر ئاوارە دەکات، هەموو شەڕێک لە گۆڕەپانی هەرێم، هەر دەوڵەتێک لەگەڵ هەر هێزێک بیکات، خەڵکی هەرێم زەرەری لێدەکات و جێگەی نیگەرانیە."