گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

2021.05.22 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی سلێمانی دەكات و بڕیارە لە سەردانەکەیدا بەردی بناغەی پرۆژەیەكی سایلۆ ‌و دروستكردنی ئاش و تاقیگەیەک دادەنێت و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانیش دەڵێت، گوژمەی یەکەمی پڕۆژەکە 100 ملیۆن دینارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی (شەممە 22ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "سبەینێ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی سلێمانی دەکات و تیایدا بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک گەورە دادەنێت."

 

وتیشی، " پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە مەبەست لێی بە بازاڕ کردنی گەنمی ناوخۆی جوتیارانی سنورەکەیە و رێگریی گرتنە لە هاوردەکردنی  گەنم لە دەرەوە و گوژمەی یەکەمی  پرۆژەکە لە نێوان 25 بۆ 100 ملیۆن دۆلاردا مەزەندە دەکرێت ".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " پڕۆژەکە پێکهاتووە لە دروستکردنی سایلۆ و چەند ئاشێک و تاقێگەیەگ، بڕیارە دوای تەواوبوونی پرۆژەکە ساڵانە 150 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت وبکرێتەو بەئاراد ودابەشی بازارە ناوخۆییەکان بکرێت".

 

لە بارەی شوێنی دروستکردنی پرۆژەکەوە، شاڵاو جەمال وتی، " پڕۆژەکە دەکەوێتە سەر ڕێگای سلێمانی - دوکان و دەکەوێتە نێوان گوندی زەردوویی و قەرەچەتان".