گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

ڤیدیۆ؛ پاڵنەری ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر مینبەری مەککە ئاشکرا بوو

2021.05.22 - 15:57
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ پاڵنەری ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر مینبەری مەککە ئاشکرا بوو

ناس کورد-

دەسەڵاتدارانى سعودیە لێکۆڵینەوەى بەپەلەیان لەبارەى هەڵکوتانە سەر مینبەرى حەرەمى مزگەوتى شارى مەککەوە دەستپێکردووە و بەپێى لێکۆڵینەوە بەراییەکانیش، ئەو کەسە هیچ نەخۆشییەکى نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە (22ى ئایارى 2021)، ڕۆژنامەى "الوطن"ى سعودى بڵاوى کردەوە، دەسەڵاتدارانى سعودییە لێکۆڵینەوەى وردیان دەستپێکردووە لەسەر هەڵکوتانە سەر مینبەرێکى مزکەوتێکى شارى مەککە لەکاتى نوێژى هەینیدا لەلایەن کەسێکەوە کە ویستى بچێتە سەر مینبەرەکە و دواتر لەلایەن پاسەوانەکانەوە دوورخرایەوە.


ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بەپێى لێکۆڵینەوەکان ئەو کەسە تۆمەتبارە لە چلەکانى تەمەنیدایە و وتوویەتی ئەو "ئمامی مەهدی چاوەڕوانکراوە."

 

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان، ئەو کەسە کاتێک دەیەوێت بچێتە سەر مینبەرەکە دارێکى بەدەستەوەیە و بەفشار پاسەوانەکان دووریانخستووەتەوە.

 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، بەپێى دەرئەنجامى بەرایى لێکۆڵینەوەکان کەسەکە لەتەندروستیەکى باشدایە و گرفتى نییە.

بڵاوکردنەوەى گرتەى ڤیدیۆى ساتى ڕوداوەکەش کاردانەوەى زۆرى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بەدواى خۆێدا هێناوە و چالاکانى سعودییە بەڕێزەوە ئەو هەوڵەى پاسەوانەکانیان بۆ ڕاگرتنى ئەو پیاوە کەویستوویەتى ئاژاوە بخاتە ڕێزى نوێژخوێنیانى ناو مزگەوتەکەوە باسکردووە.