گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

2021.05.22 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

ناس کورد-

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، بڕیارە سبەینێ شاندی هەرێم بۆ دیاریكردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ناردنی پشکی هەرێم بچێتە بەغدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە پێی سەرچاوەکانی ناس کورد (22ی ئایاری 2021)، پێدەچێت هەمان شاندی پێشوو بێت بە سەرکردایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم. 

 

هەفتەی پێشوو (18ی ئایاری 2021) قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لە دوای تێپەڕاندنی یاسای بودجەی 2021 پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئاستێکی زۆر باشدایە و وتی، "هەفتەی داهاتووش شاندی دانوستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریكردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە."

  

قسەکەى قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکیدا بوو لەگەڵ کلێمنس سێمتنەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کە تێیدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و كۆمەڵێك پرسی تر تاوتوێ کرا.  

  qubadplustalabani_receive_german_consul.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132658224240000000  

هەر ئەو ڕۆژە، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لەگەڵ شاندێكی بەریتانی بەسەرۆكایەتی جەیمس سۆرنتن، كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و ستافێكی هاوڕێی كۆبووەوە و "پرسی چاكسازی و خزمەتگوزارییەكانیان لەهەرێمی كوردستان تاوتوێ كرد."  

  

بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، باس لەپرۆسەی چاكسازی و پۆرتاڵی خزمەت و بایۆمەتری لە هەرێمی كوردستان كرا، "لەگەڵ گرنگی بەئەلیكترۆنیكردنی كاروبارە حكومییەكان و هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی ئابووری لە رێگەی گرنگیدان بە كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار كە ماوەی شەش ساڵە قوباد تاڵەبانی كاریان لەسەر دەكات."  

  

قوباد تاڵەبانی ڕوونی كردەوە "ئێستا سەرقاڵی هەمواركردنی ئەو یاسا كۆنانەن كە رێگرن لە چاكسازی، ئەوەشی ڕوونكردەوە هەرێمی كوردستان لەپاش جێبەجێكردنی بایۆمەترییەوە بووەتە خاوەنی زانیاری خۆی و پێشتر بۆشایی گەورەی زانیاری هەبوو."  

qubad_talabani_recieve_uk_counsul01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132658221610000000