گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانپێدانانی فەرمی

فەیسبوک داواى لێبوردن لە فەڵەستین دەکات

2021.05.22 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
فەیسبوک داواى لێبوردن لە فەڵەستین دەکات

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى ئەمەریکى ڕایگەیاند، لەمیانەى کۆبوونەوەیەکى نێوان بەرپرسانى باڵاى جێبەجێکارى کۆمپانیاى فەیسبوک و شاندى دیپلۆماتکارى فەڵەستینیدا، لەسەر چەند سکاڵایەک بۆ سڕینەوەى پۆستەکان بەرپرسانى کۆمپانیاکە داواى لێبوردنیان لە محمەد ئەشتیەى سەرۆک وەزیرانى فەڵەستین کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى تایمز لەسەر زارى حیسام زەمڵەت، سەرۆکى شاندى فەڵەستین لە لەندەن ڕایگەیاند، لە میانەى دانیشتنى بەرپرسانى فەڵەستینیدا لەگەڵ بەرپرسانى کۆمپانیاى تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، تیمى ئەو کۆمپانیاییە دانیان بە هەبوونى چەند کێشەیەکدا ناوە و بەڵێنیان بە بەرپرسانى فەڵەستینیش داوە کە چارەسەرى بکەن.

 

زەمڵەت ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، تیمى فەیسبوک وتوویانە ئەوان بەشێوەیەکى نەگونجاو هەندێ دەستەواژەى باوى فەڵەستینینەکانیان وەکو (شەهید و مقاوەمە) دیاری کردووە و وەکو هاندانێک بۆ توندوتیژى  لەقەڵەمیان داوە.

 

بەپێى ڕۆژنامەکە زۆرێک لە فەڵەستینیەکان سکاڵایان لە سڕینەوەى پۆستەکانیان کردووە بێ هیچ پاساوێکى ڕەوا و بڕواپێکەر و ئەوەش تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرامیشى گرتووەتەوە.


زەمڵەت جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، بەرپرسانى فەیسبوک بەڵینى چارەسەرى ئەوانەیان داوە و وتووشیانە بەو دیدەیاندا دەچنەوە و دووبارە ئەوانەیان خستووەتە لیستى قەدەغەوە پیایدا دەچنەوە.

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، لەوەڵامى ئەوەدا کە پەیوەندى بە وتەبێژى فەیسبوکەوە کراوە، دەنگۆکەى پشتڕاست کردووەتەوە و هەروەها تیمى فەیسبوکیش لەسەر ڕوداوەکانى ئەقسا داواى لێبوردنیان لەلایەنى فەڵەستینى کردووە و نکۆڵى ئەوەشى نەکردووە کە کۆمپانیاکە پیاداچوونەوە بەو دۆخەدا دەکات و هەڵسەنگاندیش بۆ مامەڵەى لەگەڵ ئەو جۆرە پۆستانەدا دەکات.