گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری و زانیاری

ڤیدیۆ؛ هۆکاری گرانبوونی نرخی شیشی بیناسازی ئاشکرا دەکرێت

2021.05.22 - 14:22
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ هۆکاری گرانبوونی نرخی شیشی بیناسازی ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

کۆمپانیایەکى بازرگانى تایبەتمەندى بوارەکە لە سلێمانى هۆکارى گرانبوونى نرخى شیشى بیناسازی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، پەیوەندى تەنها بە هەرێمەوە نییە بەڵکو لە بازاڕ و بۆڕسەى جیهانیدا ئاڵوگۆڕى بەسەردا هاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێلیڤان محمەد، وتەبێژى کۆمپانیاى بێستوون بۆ بازرگانى گشتى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "لەئێستادا هۆکارى گرانبوونى شیش پەیوەست نییە بەهەرێمى کوردستانەوە بەڵکو لە هەموو جیهان و عێراق و ناوچەکەشدا نرخەکەى بەرزبووەتەوە".

 

وتیشى، " شیش وەکو کانزایەک حسابى بۆ دەکرێت کە مادە سەرەکییەکەى ئاسنە و بە تێکەڵى لەگەڵ هەندێ کەرەستەى تر لە کانەکاندا دروست دەکرێت و کەرەستەکانیش لە دەرەوەى وڵاتەوە دەهێنرێت و گومرگیش دەکرێتە سەرى ئەوەش هۆکارێکە بۆ بەرزبونەوەى نرخەکەى".

 

وتەبێژى ئەو کۆمپانیا پەیوەندیدارە ڕوونیشى کردەوە، چیمەنتۆ نرخى زۆر بە کەمى بەرزبووەتەوە چونکە مادە سەرەکییەکانى لەناوخۆەوە دەهێنرێت نەک دەرەوە بۆیە وەکو شیش کەرەستە سەرەکییەکانى لەدەرەوە ناهێنرێت.

 

هێلیڤان باسى لەوەش کرد، لەوڵاتى چینینش کە دابینکەرى سەرەکى شیشە لە هەموو جیهاندا لەوێش نرخەکەى بەرزبووەتەوە و ڕەتیشى کردەوە کە بەهۆى دروستبوونى کۆمپانیایەک لە هەولێرەوە نرخەکەى بەرزبوبێتەوە.

 

ئەوەشى خستە ڕوو، هۆکارى بەرزبونەوەشى لەجیهاندا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، وەکو جاران لەکان و کارگەکاندا بەئاسانى ناگوزارێتەوە سەربارى ئەوەش خواستى لەسەر بووە ئەوە دیارترین هۆکارن.

لەڕووى کواڵێتى بەرهەمە ناوخۆییەکانەوە جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، کە هەندێ کارگەى ناوخۆیى هەیە کوالێتى زۆر بەرزە و ئەوەش بەپێى هەندێ ڕێوشوێن هەیە کە زیاتر لەشیشى هاوردە کوالێتەکەى بەرزتر بێت.

 

لەبارەى ئاستى بەرزبونەوەى نرخەکەشیەوە، هێلیڤان ووتى " تۆنێکى شیش لەئێستادا نزیکەى 300 دۆلار چووەتە سەرى و زیادى کردووە و تۆنێکى بە900 بۆ هەزار دۆلار دەفرۆشرێت.