ناس کورد-
بە ڕێککەوت چیرۆکى تاوانێک لە ئوسترالیا ئاشکرا دەبێت، دواى 15 ساڵ لە کوشتنى و بۆنخۆشکردنى تەرمەکەى بۆ ئەوەى بۆنی خراپبوونی بشارێتەوە، تەرمى کەسێک لە شوققەى هاوڵاتیەکدا دەدۆزرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پزیشکى دادوەرى ئوستراليا ئاشكرای کرد، کەسێک بەناوی برۆس ڕۆبرتۆس کە لە سیدنى پایتەخت نیشتەجێ بووە، کەسێکی تری بە ناوی شایان سنلیمان کوشتووە کاتێک لە ساڵى 2002دا دزی لێکردووە و چووەتە سەر ماڵەکەى، دوای کوشتنیشی تەرمەکەى شاردووەتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ساڵى 2017 بە مردنى ئاسایى ڕۆبرتۆس دەمرێت و ساڵێک دواى مردنەکەى لەلایەن کارمەندانى پاککەرەوەى شوققەکانەوە تەرمى ئەو کەسە لەشوققەکەى ڕۆبرتۆس دەدۆزرێتەوە کە کاتى خۆى کوشتوویەتى و تەرمەکەشى شاردووەتەوە.
باس لەوەش کراوە، لەنزیک تەرمەکەى سنیلمان 70 جۆرى بوتڵى بۆنخۆشکەر دانراوە و ڕۆبرتۆس بۆ ئەوە بەکارى هێناوە بۆ ئەوەى بۆگەن بوونى تەرمەکە بشارێتەوە لەکاتى تێکچوونى تەرمەکەدا.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ڕۆبرتۆس گرفتارى بیرچوونەوە بووە و نەیتوانیوە بەکەمى نەبێت لەماڵەوە دەربچێت و هەر لەشوقەکەشیدا دەستگیراوە بەسەر نزیکەى 10 جۆر چەکى ئاگریندا.