گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

سبەینێ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا گردبوونەوە دەکرێت

2021.05.22 - 13:33
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا گردبوونەوە دەکرێت

ناس کورد-
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە لە بەردەم ئەنجومەنی ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر بەناونیشانی (بەڵێ بۆ بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست) گردبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت و سەرچاوەیەک لەئامادەکارانی چالاکییەکە دەڵێت، "لەسەر تاسەری هەرێم گردبوونەوەکە دەکرێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەکێک لە سەرپەرشتیارانی گردبوونەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەولێر کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت شاری هەولێر (22ی ئایاری 2021) بۆ "ناس کورد" وتی، "ئامانجمان بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەران و جێبەجێکردنی ئەو داواکاریەمانە."


باسی لەوەشکرد، گردبوونەوەکە لە هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت و بۆ ئەوەش بانگەوازمان کردووە.


سەبارەت بەوەرگرتنی مۆڵەت بۆ گردوبوونەوەکەیان لە هەولێر،  یەکێک لە سەر پەرشتیارانی گردبوونەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕایگەیاند، لە هیچ شوێنێکی هەرێمی کوردستان مۆڵەت وەرنەگیراوەو ئێمەش تاوەکو ئێستا داوای مۆڵەتمان نەکردووە.