گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاندیدێکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کوژرا

2021.05.22 - 11:32
App store icon Play store icon Play store icon
کاندیدێکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کوژرا

ناس کورد-

خەمیس خەنجەر، ئەمینداری گشتیی پڕۆژەی عەرەبی و سەرۆکى هاوپەیمانی عەزمی سوننەکان ڕایگەیاند، هاشم مەشهەدانی، کاندیدی هاوپەیمانێتییەکە لەناو شاری بەغدا کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

خەمیس خەنجەر لە تویتەری خۆی (22ی ئایاری 2021) نوسیویەتی، "تیرۆرکردنی هاشم مەشهەندای کاندیدی هاوپەیمانیی عەزم لە بەغدا پەیامێکی مەترسیدارە و ئاماژە بە گرنگی و پێویستی پاراستنی پرۆسەی دیموکراتی و خاوەن بۆچوونەکان دەکات لە چەکی بەرەڵا و گروپە تیرۆرستییەکان."

 

خەمیس خەنجەر هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو کاندیدە دەربڕیوە و دەڵێت، "چاوەڕێی سزای دادپەروەرانە بۆ ئەوانە دەکەین کە ئەو کارەیان کردووە و ئەوانەشی هانیان داون."

 

پێشتر سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەغدا ئاشکرای کرد، مەشهەندی بە هێرشێکی چەکدارییدا لەناو ماڵەکەى خۆی لە قەزای تارمییە لە باکوری بەغدا کوژراوە، هەروەها کەسێکی تر لە خێزانەکەى بریندار بووە.