گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

عێراق لەبارەى هەڵبژاردنەکان سێ نوسراو بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنێرێت

2021.05.22 - 10:44
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لەبارەى هەڵبژاردنەکان سێ نوسراو بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنێرێت

ناس کورد-

ڕاوێژکارێکى مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ چاودێریکردنى هەڵبژاردنى پێشوەختە، حکومەتى عێراق پەنا دەباتەبەر ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە میانەى لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵیی عێراقییە، عەبدولحوسێن هینداوى، ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان (22ى ئایارى 2021) ڕایگەیاند، وەزیرى دەرەوەى عێراق نامەیەکى بۆ سێ وڵاتى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى ناردووە لەسەر چاودێریکردنى نێودەوڵەتیی هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراقەوە کە وابڕیارە لە 10ى مانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.



ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەنجومەنى ئاسایش لەچەند ڕۆژى داهاتوودا تاوتوێ ئەو بارودۆخە دەکات و پێشبینى دەکرێت وەڵامەکەشى ئەرێنى بێت و عێراقیش لە پێداویستیە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها هەموو مەرجە داواکراوەکان لەسەر ئەو بارودۆخە تێ دەگات.


هینداوى جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، چاودێریکردنى نێودەوڵەتى هیچ گاریکەریەک ناکاتە سەر پرسى سەروەرییەکانى عێراق و پرسەکەش لەلایەن کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتى دەکرێت نەک حکومەت بەو پێیەى دەسەڵاتەکان بۆ ئەو دەزگایە دەگەڕێتەوە.

 

لەکۆتایى وتەکانیشیدا ئەو ڕاوێژکارەى کازمى باسى لەوەش کردووە، حکومەتیش چاودێرى کارەکانى کۆمسیۆن دەکات و پاڵپشتیەکانى پێدەگەیەنێت، لەگەڵ جەختکردنەوە لە پیشەیى بوون شەفافیەت و دەستپاکى لەکارەکانیدا.