ناس کورد-
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان و دواتر گڕگرتنی، سێ گەنج لە پارێزگای دهۆک گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک ئاشکرای کرد، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 10:30 خولەک ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW لەسەر ڕێگای بەدریک لە نزیک گوندی ختارێ لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک وەرگەڕا و دواتر گڕی گرتووە.
وتیشی، بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ گەنج گیانیان لەدەستداوە و سیانی تریش بریندار بوون، هەروەها ئۆتۆمبێلەکەش بە تەواوی سوتاوە.
وتیشی، ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و دواتر خۆی کێشاوە بە ستونی کارەبادا و بەهۆیەوە سوتاوە.