ناس کورد-
فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق ئاشکراى کرد، ئاڕاستەیەک هەیە بۆ گواستنەوەى تیرۆریستە مەترسیدارە زیندانى کراوەکانى موسڵ بۆ بەندیخانەیەکى پتەو و پارێزاروتر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق (21ى ئایارى 2021) ڕایگەیاندووە، بەندیخانەکانى شارى موسڵ لەلایەن پۆلیسى پارێزگاکە و وەزارەتى دادەوە بەڕێوەدەبرێن و چەندین سزادراو و ڕاگیراوانیشى تێدایە لە بنکەى گواستنەوە و تەسفیرات و بڕیاریشە سزادراوان بۆ بەندیخانە زیاتر پتەوەکان بگوازرێنەوە و بەهۆى ئەوەى فەرماندەکانى پۆلیس زیندانیکراویان تێدایە و ژمارەشیان زۆرە و کاریش بۆ ئەوە کراوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پلانێکیش هەیە بۆ ئەوەى بەندییە مەترسیدارەکان لە خۆبگرێت و دۆخى ئەمنیى نەینەواش بەرەو باشە دەچێت و ڕاوەدوونانى پاشماوەکانى داعشیش بەردەوامە.
لەبارەى تیرۆرکردنى چالاکانى مەدەنیشەوە، ڕەسوڵ باسى لەوە کردووە، دەزگاى هەواڵگرى لەسەر ئەو پرسە کاردەکات و تیمێکیش تایبەت بە تیرۆرکردنى ئەیهاب وەزەنی پێکهێنراوە و حکومەتیش فەرمانى دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەردەکات، کەى کارکردن لەسەر ئەو دۆسییانە تەواو بوو تاوانبارانیش سزاى دادپەروەرانە وەردەگرن.