گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سێ کۆمپانیا بەڵێنى دابینکردنى نزیکەى 4 ملیار ڤاکسینیان بۆ وڵاتانى هەژار ڕاگەیاند

2021.05.21 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
سێ کۆمپانیا بەڵێنى دابینکردنى نزیکەى 4 ملیار ڤاکسینیان بۆ وڵاتانى هەژار ڕاگەیاند

ناس کورد-

سێ کۆمپانیاى جیهانى بەرهەمهێنەرى ڤاکسینى کۆرۆنا، بەڵێن دەدەن نزیکەى 4 ملیار بەش لە ڤاکسینەکەیان بە نرخێکى کەمتر بۆ وڵاتانى هەژار تاساڵى 2022 دابین بکەن.

  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى فرانس پرێس (هەینی 21ى ئایارى 2021) بڵاوى کردەوە، بەڵێنى ئەو سێ کۆمپانیایە کە ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان بەرهەمهێناوە لە لوتکەى 20دا هات و نزیکەى ملیارێک و 300 ملیۆن بەشى ڤاکسینەکەیان لەم ساڵدا ڕادەستدەکرێت و ئەوەشى کە دەمێنێتەوە دەکەوێتە ساڵى داهاتووەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، فایزەر دوو ملیار بەش و مۆدێرناش 995 ملیۆن و جۆنسۆنیش نزیکەى 500 ملیۆن بەش دابیندەکەن.

 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، بۆ ئەو وڵاتانەى کە داهاتیان نزمە یاخود مامناوەندە تەنها نرخى تێچووەکەى وەردەگیرێت .