گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

جارێکیتر گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ کەرکوک ڕەتدەکرێتەوە

2021.05.21 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
جارێکیتر گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ کەرکوک ڕەتدەکرێتەوە

ناس کورد-

بەرەى عەرەبى لە شارى کەرکوک، گەڕانەوەى هێزەکانى پێشمەرگە لە ڕێگەى لیژنەى هەماهەنگى هاوبەشى نێوان هەرێم و فیدراڵەوە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان ڕەتدەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نازم شەمەرى، جێگرى بەرەى عەرەبى لەشارى کەرکوک لە لێدوانێکیدا (هەینی 21ى ئایارى 2021)  بە ماڵپەڕى (بغداد الیوم)ی ڕایگەیاندووە، ژوورى هەماهەنگى هاوبەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ گەڕانەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بۆ شارى کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکانى تر و ئەوەش بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکرێتەوە و هۆشدارى ئەوەش دەدەن ئەو کارە کێشە لە نێوان پێکهاتەکانى کەرکوکدا دەخوڵقێنێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەوان دژى هەماهەنگى و ئاڵوگۆڕى زانیارى نین، بەڵام بەمەرجێک ئەو هەماهەنگییە لە بەغدا یاخود خاڵە ئەمنییەکان بێت، بێ ئەوەى پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان.

 

ئەو سەرکردە عەرەبە سەرسوڕمانى خۆیشى لەوە دەربڕیوە کە باس لە بۆشایى ئەمنیى نێوان فیدراڵ و هەرێم دەکرێت و دەشڵێت، بۆشایى ئەمنیى لەنێوان دوو وڵاتدا دروستدەبێت کە شەڕ لەنێوانیاندا بێت و بۆ دوورکەوتنەوە لە گژرى چەند کیلۆمەترێک بۆشایى دەهێڵنەوە، بەڵام ئەوان لەناو یەک وڵاتاندان و دەبێت هێزەکانى فیدراڵ بۆشاییەکان پڕبکاتەوە.

 

ئەوەش دواى ئەوە هات، لەماوەکانى ڕابردوودا هەرێم و فیدراڵ لەسەر پڕکردنەوەى بۆشاییە ئەمنیەکانى نێوانیان ڕێککەوتن کە لیژنەیەکى هەماهەنگکارى بۆ ئەو کارە پێکبهێنرێت و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانیش داواى خێرا جێبەجێىکردنى ڕێککەوتنەکەى کرد.