گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

رێنمایی نوێ سەبارەت بە کارتی نیشتیمانی بڵاودەکرێتەوە

2021.05.21 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
رێنمایی نوێ سەبارەت بە کارتی نیشتیمانی بڵاودەکرێتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی و کارتی نیشتیمانیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممەوە مامەڵەی کارتی نیشتیمانی دەسپێدەکاتەوە و چەند ڕێنماییەکی نوێشی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارینامەکە:

 

ئاگاداری

رێنمای نوێ سەبارەت بە کارتی نیشتیمانی

 

بەڕێوەبەرایتی ڕەگەزنامەوباری شارستانی و کارتی نیشتیمانی سلێمانی داواکارە  لە ھاوڵاتیان خۆشەویست بۆ ئەم مامەڵانەی لای خوارەوە سەردان بکەن

 

١- مامەڵەی ھاوسەرگیری

 

٢-  مامەڵەی منداڵی تازە لە دایک بوو بە حضور تۆمار دەکرێت ئەگەر( دایک یان باوک )ی منداڵەکە کارتی نیشتیمانیان نەبوو تەنھا یەکێکیان ( باوک  یان دایک  ) بە حضور تۆمار دەکرێت واتا کارتی نیشتیمانیان پێ دەدرێت بە مەرجێک دەبێت تەمەنی منداڵەکە( ٣ )مانگی تەواو کردبێت

 

٣- مامەڵەی ئەو ھاوڵاتیانەی لە دەرەوەی ووڵاتەوە بۆ ماوەیەکی کاتی گەڕاونەتەوە بۆ ھەرێم دەگەڕێنەوەبۆ دەرەوەی ووڵات بە ( حضور ) تۆمار دەکرێت  بە مەرجێک ماوەی ھاتنەوەی بۆ ناو ھەرێم ( ٣٠ ) رۆژ  تێپەرنەبوبێت

 

٤-مامەڵەی ونبوونی کارتی نیشتیمانی

 

٥-مامەڵەی ( صورة قيدي ورقی ) واتا تۆماری ٥٧

 

٦-مامەڵەی ( صورة قيدي ألکترونی) بۆ ئەو کەسانەی کە خاونی کارتی نیشتیمانین

 

لەکاتی سەردان کردن مەرجەکانی تەندروستی ڕەچاوبکەن بۆ خۆپاراستن بەبێ  دەمامک ناچارین هاوڵاتیان نەکەینە ژوورەوە بۆ مامەڵەکانیان، لەبەر سەلامەتی هەمووان

 

ڕاگەیاندنی ڕەگەزنامەی سلێمانی