گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’هۆکاری نەناردنی پشکی هەرێم لە بەغداوە ئاشکرا کرا’’

2021.05.21 - 20:14
App store icon Play store icon Play store icon
’’هۆکاری نەناردنی پشکی هەرێم لە بەغداوە ئاشکرا کرا’’

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى پارتى لە بەغدا دەڵێت، هۆکارى دواکەوتنى جێبەجێکردنى بودجە و ڕەوانەکردنى پشکى هەرێم تەکنیکییە نەک سیاسى و ناکۆکى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەى لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕى (بغداد الیوم) دیار بەروارى، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق (هەینی 21ى ئایارى 2021) ڕایگەیاندووە، چەند هۆکارێک هەن لە دواکەوتنى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى نێوان هەولێر و بەغدا لە یاساى بودجەدا، لەوانە، دواکەوتنى دەرکردنى ڕێنمایى لەلایەن وەزارەتى داراییەوە بۆ جێبەجێکردنى مادەکانى، هەروەها گرتنەبەرى ڕێوشوێنەکانى پەتای کۆرۆنا و بوونى پشوویەکى دوورو درێژ هۆکاری دیکە بوون.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، چەند مادەیەکى بودجەکەش لەلایەن حکومەتەوە و لە دادگاى فیدراڵ تانەى لێدراوە و ئەوەش کارەکانى حکومەتی خاو کردووەتەوە بەتایبەت لەسەر ئەو مادانەى کە پەیوەستن بە هەرێمەوە.

 

ئەو پەرلەمانتارە جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، هەموو هۆکارەکان تەکنیکین و سیاسى و ناکۆکی نین و هەرێمى کوردستانیش ئامادەیە جێبەجێبکات و چاوەڕوانى بەغدایە دەستبەجێ بەجێکردنیان بکات.

 

لەدوای نزیکەی دوو مانگ لە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا پشکی هەرێم لە بەغداوە ڕەوانە نەکراوە و هەرێمیش هیچ داهاتێکی ڕادەستی بەغدا نەکردووە. 

 

بەوتەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات بۆ دیاریکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا و ناردنی پشکی هەرێم.