گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

گەنجێک لە بەنداوی سماقوڵی خنکا

2021.05.21 - 17:59
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێک لە بەنداوی سماقوڵی خنکا

ناس کورد-

لە بەنداوی سماقوڵی گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ لەکاتی مەلەکردندا خنکا و دوای کەمتر لە کاتژمێرێک تەرمەکەی دەرهێنرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گۆران ئەحمەد، بەرێوبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە (هەینی 21ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە بەشێکی بەنداوی سماقوڵی لەکاتی مەلە کردندا گەنجێک کە چووبووە شوێنێک نزیکەی 11 مەتر قوڵ بووە، خنکا."

 

وتیشی، "گەنجەکە تەمەنی 16 ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێر بووە، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی چوونەتە بەنداوەکە بەمەبەستی مەلە کردن، بەڵام بەداخەوە ئەو ڕووداوە کەوتووەتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پاش ئاگادارکردنەوەی تیمەکانمان، بە کەمتر لە کاتژمێرێک تەرمی گەنجەکە دەرهێنرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کرا."