گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگرێکی گەورە لە هەولێر کەوتەوە

لەبارەی ’’ئاگر گرتنی بازاڕی لەنگەی هەولێر’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.05.21 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ’’ئاگر گرتنی بازاڕی لەنگەی هەولێر’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

لە نزیک بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر ئاگرێک کەوتەوە و بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانییی هەولێریش دەڵێت، ئاگرەکە هیچ پەیوەندی بە بازاڕی لەنگەوە نییە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر (هەینی 21ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوە ڕویدا لە نزیک بازاڕی لەنگە لە باخچەیەک  کەوتەوە کە تەنها کەلوپەلی پاشماوەی لێ بووە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیچ پەیوەندی بە بازاڕی لەنگەوە نیە و پێویست بە دڵە ڕاوکێ ناکات، چونکە تەلەفۆنێکی زۆرمان بۆ دێت لەلایەن کاسبکارانی لەنگە، بۆیە هیچ مەترسیەک نیە لەسەر بازاڕەکە، بۆ دڵنیاییتان."