گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

چەند خواردنێک کە پێویستن بۆ خەوێکى قوڵى شەوانە

2021.05.21 - 14:49
App store icon Play store icon Play store icon
چەند خواردنێک کە پێویستن بۆ خەوێکى قوڵى شەوانە

ناس کورد-

بەپێی شارەزایانى پزیشکى، چەندین جۆر خواردەمەنیى و میوە هەن یارمەتیدەرن بۆ ئەوەى خەوێکى قوڵ لەلاى مرۆڤ دروست بکەن گەر بێتوو پێش خەوتن بخورێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى (My Only Health)ى تایبەت بەتەندروستى (21ى ئایارى 2021) لە راپۆرتێکدا بڵاوى کردەوە، شارەزایانى خۆراکناس ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، وەک چۆن کۆمەڵێک خواردەمەنى لەپێش خەوتندا ئەگەر بخورێن ئەوا خەو قورس دەکەن، لەبەرامبەریشدا کۆمەڵێک خواردن هەن ئەگەر پێش خەوتن بخورێن ئەوا خەوێکى ئارام و قوڵ بەدیدەهێنێت، بەپێى ماڵپەڕەکە ئەو خواردنانەش ئەمانەن:

 

یەکەم: تێکەڵ کردنى هەنگوین لەگەڵ کوپێک ئاودا و خواردنى پێش خەوتن.

 

دووەم: خواردنەوەى پەرداخێک شەربەتى گێلاسى فرێش پێش خەوتن.

 

سێیەم:خواردنەوەى شەربەتى مۆز یاخود مۆز لەهەر کاتێکدا یارمەتى خەوێکى قوڵ دەدات.

 

چوارەم: خواردنى گێلاس پێش خەوتن خەوێکى قوڵ بەدواى خۆێدا دەهێنێت بەو پێیەى گێلاس پێکهاتەیەکى دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و چەندین ڤیتامینى سودبەخش و ژەهراوى بوونى جەستە پاک دەکاتەوە و بەوەش شەکەت بوونى مرۆڤ چارە دەکات.