گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەکانی کەشناسى عێراق بۆ کەشوهەواى شارەکانى هەرێم ’هەور و تاوە باران’

2021.05.21 - 11:23
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکانی کەشناسى عێراق بۆ کەشوهەواى شارەکانى هەرێم ’هەور و تاوە باران’

ناس کورد-

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، پێشبینیەکانی کەشوهەوای سبەی و دوو سبەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمانیی ناوچەکە لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و لەهەندێ ناوچەش ئەگەری نمە و تاوە باران هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەکە (21ی ئایاری 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، سبەی شەممە( 22ى ئایار) کەشی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانیی گەرمیش پارێزگاریی لە تێکراکانیی خۆیان دەکەن".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و دەمی باکەش بەڕووی باکوریی خۆرئاوا دەبێت کەئەوەش وادەکات بەشێوەیەکی زۆرکەم تۆز لەهەندێ ناوچە بەرزبێتەوە".

 

سەبارەت بەپێشبیینەکانی دەستەکە بۆکەشی دووسبەی (یەکشەممە)ى ناوچەکانیی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە کراوە "ئاسمانیی ناوچەکە لە نیمچە هەورەوە دەگۆردرێت بۆ هەورێکی چڕ و ئەگەری هەیە لەهەندێ ناوچە تاوە باران روبدات، بەڵام دواتر کەشی ناوچەکە جارێکی دیکە دەبێتەوە بەساماڵ و پلەکانی گەرمیش چەند پلەیەک دێنە خوارەوە".

 

لەبارەی تێکرای پلەکانیی گەرمی ئەو دوو رۆژەوە، دەستەکە پێشبینی دەکات نزمترین پلەی گەرمی لەشارەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان  20 پلەی سەدی و 21 پلەی سەدیدا بێت و بەرزترین  پلەی گەرمیش لە نێوان 41 پلەی سەدی 43 پلەی سەدیدا بێت".