گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سێ هۆکار رێگریی دەکات نرخی نەوت بەربەستی 70 دۆلار تێپەڕێنێت

2021.05.21 - 10:43
App store icon Play store icon Play store icon
سێ هۆکار رێگریی دەکات نرخی نەوت بەربەستی 70 دۆلار تێپەڕێنێت

ناس کورد-

گفتوگۆکانی ئێران و کۆمەڵگای نیودەوڵەتی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، کەمکردنەوەی ڕێژەی هاندانە ئابورییەکانی ئەمەریکا و هێوربوونەوەی شەڕی ئابوریی ئەمەریکا و چین، گوشاری خستووەتە سەر نرخی نەوت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵیی"رۆیتەرز" (21ی ئایاری 2021) بڵاویکردەوە "نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەرێژەی لە  6٪ دابەزیوە و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی برینت بە 65 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران و دواتر زیادبوونی ڕێژەی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە، بازاری نەوتی شلۆق کردووە، سەرکەوتنی گفتوگۆکان، رێژەی نەوتی هەناردەکراوی ئێران لە دوو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلەوە بەرزدەکاتەوە بۆ چوار ملیۆن بەرمیل".

 

بەگوێرەی ئاژانسە جیهانییەکە، کەمبوونەوەی ئاستی هاندانە ئابورییەکانی ئەمەریکا کە لەدەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڕێژەکەی زۆر بووە لە ئێستادا ئەو ڕێژەیە کەمیکردووە، ئەوەش دوای باشبوونی دۆخی تەندروستیی و کەمکردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەپەتاکە".

 

باس لەوەشکراوە "هۆشدارییەکانی چین لەبارەی  کەمکردنەوەی فشارەکان بۆ بەرزکردنەوەی نرخی کەلوپەلەکان، هۆکارێکی دیکەی بەرزنەبوونەوەی زیاتری نرخی نەوتە".

 

سەرباری ئەوەی کە لە ئێستادا نەوت لەو نرخەدا جێگیر بووە، بەڵام بەراورد بەم کاتانەی ساڵی رابردوو نرخەکەی بەرێژەی لە 25٪ بەرزترە ، پێشبینی دەکرێت خواست لەسەر سوتەمەنی لە ماوەی داهاتوودا زیاتر بێت، سەرەرای بڵاوبوونەوەی پەتاکە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ئاسیا کە ئەوەش وادەکات نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر بڕوات".