گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەوانى رەخنەى توندى حکومەتى ئیسرائیل لە سوپاى وڵاتەکەى ئاشکرا دەکات 

2021.05.21 - 10:09
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەوانى رەخنەى توندى حکومەتى ئیسرائیل لە سوپاى وڵاتەکەى ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بینامین نەتەنیاهۆ و وەزەیرەکانیی کابینەکەی ڕەخنەی توندیان لەسوپای وڵاتەکەیان گرتووە و بەبێ سوود وەسفیان کردووە، بڵاویشکردەوە، گوشارەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکا، ئیسرائیلی ناچارکردووە شەڕ لەگەڵ فەلەستینییەکان ڕابگرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی"هاراتس"ی ئیسرائیلی (21ی ئایاری 2021) لەڕپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "حکومەتەکەی نەتەنیاهۆ، پێیان خۆش نەبووە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی ئیسرائیل دژ بە فەلەستینیەکان بەم شێوەیە کۆتایی پێی بێت کە ئەوە نیشاندەدات سەرکەوتن لەشەڕەکەدا یاوەری حەماس بووە".

 

ڕاپۆرتەکە باسی لەوەکردووە "حکومەت، ڕەخنەی تووندی ئاڕاستەی دەزگای هەواڵگری کردووە کە نەیتوانیوە لەماوەی شەڕەکەدا زانیاری لەسەر شوێنی سەرکردە باڵاکانی حەماس هاوشێوەی یەحیا سینوار و محەمەد زەیف کۆبکاتەوە  بۆ ئەوەی بکرێن بەئامانج، هاوکات نەیانتوانیوە شوێنی تونیلەکانی حەماس و شوێنی هاویشتنی مووشەکەکانیش ئاشکرا بکەن".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە "ئۆپراسیۆنەکەی ئیسرائیل ئامانجەکانی خۆی لەغەززە نەپێکاوە و نەتوانراوە لەشکرکێشییەکی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجام بدرێت و شەڕەکە تەنها لەڕێگەی گورزی ئاسمانیی و بۆردوومانی موشەکییەوە بووە".  

 

ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئیسرائیلیەکە جەختیلەوەشکردووەتەوە" کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وەکو جاران پاڵپشتی مافی وەڵامدانەوە و بەرگریکردنی ئیسرائیل لەخۆی نەکردووە، هاوکات گوڕێنی وتاری ئەم دواییەی ئەمەریکا لەبارەی گرژییەکان و گوشارەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دوو هۆکاری سەرەکی بوون بۆ ڕاگرتنى شەڕ و راگەیاندنى ئاگربەست لەگەڵ فەلەستینییەکان".