گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەرکەوتنى پەتایەکى نوێ لەهیندستان 

2021.05.21 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
دەرکەوتنى پەتایەکى نوێ لەهیندستان 

ناس کورد- 

لە دوو ویلایەتى هێندستان پەتایەکى نوێ بڵاوبووەوە و مەترسى تەشەنەسەندنى بۆ ناوچەکانى ترى لێ دەکرێت و بەوتەى بەرپرسانى ناوچەکەش تائێستا هۆکارى بڵاوبونەوەى ئەو پەتایە نازانرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەشیل ئەرۆرا، وەزیرى تەندروستى هەرێمى ڕاجاستنى هیندستان ڕایگەیاند، دووچاربوون بەنەخۆشی ئەو پەتایە کە ناوچەکەیانى تەنیوە لەبەرزبوونەوەدایە و بەپێویستیشى دەزانێت دەسەڵاتدارانى هەرێمەکە لەمەترسى ئەو نەخۆشییە ئاگادار بکرێنەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ژمارەى دووچاربوون بەپەتاکە لەناوچەکەیاندا گەیشتووەتە 100 حاڵەت و لەئێستادا چارەسەریان بۆ دەکرێت و بەشێکى تایبەتیان لەیەکێک لەنەخۆشخانەکاندا بۆ تەرخان کردووە.

 

وەزیرى تەندروستى ئەو ویلایەتەى هیندستان دەشڵێت، زۆربەى توشبووانى پەتا نوێیەکە لەدانیشتوانى شارى جایپۆر و جۆدپۆر و سیرۆخى و کۆتان.