گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

راپەڕین؛ کچێکی 17 ساڵ، لەلایەن ئامۆزایەکیەوە کوژرا

2019.06.13 - 22:43
راپەڕین؛ کچێکی 17 ساڵ، لەلایەن ئامۆزایەکیەوە کوژرا
ناس کورد- شەهرام عەزیز ئێوارەی ئەمڕۆ لەقەزای پشدەر، کەسێک تەقە لە ماڵی ئامۆزایەکی خۆی دەکات و بەهۆیەوە کچێکی تەمەن 17 ساڵ دەکوژێت. . شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر کێشەی زەوی لە ناحیەی هەڵشۆی سەر بەقەزای پشدەر کەسێک تەقەی هەڕەمەکی لە ماڵی ئامۆزایەکی خۆی کردووە و لە ئەنجامدا کچێکی ئەو ماڵە بەرکەوتووە و کوژراوە". . ئاماژەی بەوەش کرد، کچەکە تەمەنی 17 ساڵە و ئامۆزای تەقەکەرەکەیە. . سەبارەت بەوەی کە تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە یاخود نا، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئامادە نەبوو زانیاری لەو بارەیەوە بخاتەڕوو و ڕایگەیاند، لەئێستادا هێزەکانیان لە لێکۆڵینەوەدان لە ڕووداوەکە. .