گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڤاکسینەکانى کۆرۆنا 9 کەسیان کرد بە ملیاردێر

2021.05.20 - 23:49
App store icon Play store icon Play store icon
ڤاکسینەکانى کۆرۆنا 9 کەسیان کرد بە ملیاردێر

ناس کورد- 

ڕێکخراوى ئۆکسفام بڵاویکردووەتەوە، ڤاکسینەکانى پەتاى کۆرۆنا کە لەم ماوەى دواییدا بەرهەمهێنران، بوونەتە هۆى دەرکەوتنى 9 ملیاردێرى تر لە جیهاندا، واتا سەروەتەکانیان ملیار دۆلارى تێپەڕاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوى ئۆکسفام (20ى ئایارى 2021) بە پشتبەستن بە داتاکانى گۆڤارى "فۆڕبس" بڵاویکردووەتەوە، بەهۆى گەشەپێدانى ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆنا 9 کەسى تر لە جیهاندا سەروەت و سامانەکەیان ملیار دۆلارى تێپەڕاندووە و کۆى گشتى سەروەتى ئەو کەسانە گەیشتووەتە 19 ملیار 300 ملیۆن دۆلار.

 

ئەوەش هاتووە، یەکێک لەو کەسانە "سیڤان بانسل"ى  بەڕێوەبەرى گشتیى کۆمپانیاى مۆدێرنایە، ئەو ملیاردێرانە بەهۆى قازانجەکانیان لە کەرتى دەرماندا سامانێکى زۆریان کۆکردووەتەوە و پەتاى کۆرۆناش هاوکارێکى گەورە بووە بۆیان.

 

ڕێکخراوەکە ڕونیشیکردووەتەوە، ئەو سەروەت و سامانەى کۆکراوەتەوە بەسە بۆ ئەوەى سەرجەم هاووڵاتیانى زیاتر لە یەکێک لە هەژارترین دەوڵەتەکانى جیهانى پێ بکوترێت، ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێى داتاکان دەوڵەتە هەژارەکان تائێستا تەنها 0.2%ى ڤاکسینەکانى جیهانیان پێگەیشتووە.

 

بەپێى هەمان ئەو داتایانە سەروەتى بەڕێوەبەرى گشتیى کۆمپانیاى مۆدێرنا گەیشتووەتە 4 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، هەروەها سەروەتى ئۆرگۆر شاهین بەڕێوەبەرى گشتى و دامەزرێنەرى کۆمپانیاى "بیۆنتیک" گەیشتووەتە 4 ملیار دۆلار.