ناس کورد-
نرخى وەرگرتنى گەنم لە جوتیارانى هەرێم دیاریکرا کە بڕى پەنجا هەزار دینارى زیاترە لە نرخى پێشوو، بڕیاریشە لەچەند رۆژى داهاتوودا پلانى وەرگرتنى گەنم رابگەیەنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەى لەرۆژانی داھاتوو بڕی گەنمی دیاری کراو کەوەردەگیرێت رابگەیەندرێت.
ئاماژەى بوەشکردووە، ئەمساڵ بۆ هەرتەنێک بڕى پەنجا هەزار دینار زیادکراوە بەم شێوەیە:
١- گەنمی نمرە یەک بە (٦١٠)شەش سەدو دەهەزار دینارە.
٢-گەنمی نمرە دوو(٥٣٠)پێنج سەدو سی هەزار دینار.
گەنمی نمرە سێ بە (٤٧٠)چوارسەدو حەفتا هەزار دینارە.