گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى دابەشکردنى پارەى گەنمى جوتیارانى هەرێم دیاریکرا

2021.05.20 - 23:10
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى دابەشکردنى پارەى گەنمى جوتیارانى هەرێم دیاریکرا

ناس کورد

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم رایگەیاند، لەدوو ھەفتەی داھاتوودا چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دابەشدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ بڕە پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستاتی بەچەک ناردووە کە بۆ ساڵی (٢٠٢٠)لای وەزارەتی بازرگانی مابوو.

 

وتیشى لە هەفتەی ئایندەوە ڕێکارەکانی ئیداری دەست پێ دەکەن و هەفتەی دواتر دەست بە دابەش کردنی دەکرێت بەم شێوەیە:

 

١-دهۆک :-(١٠٫٧٦٥٫)دە ملیارو حەوت سەدو شەست و پێنج ملیۆن دینار.

 

٢-سلێمانی:-(٢٣٫٧٥٠)بیست وسێ ملیارو حەوت سەدو پەنجا ملیۆن دینار.

 

٣-هەولێر:-(١١٫٩٠٧)یازدەملیارو نۆسەدو حەوت ملیۆن دینار.