ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێ هەینیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرمیش لە هەندێک ناوچە دادەبەزن و لە هەندێکی دیکەش بە بەرزی دەمێننەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینى دەکرێت سبەینێ هەینى ئاسمانى ناوچەکانى هەرێم ساماڵ بێت و لە دوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و ساماڵ و خێرایی با (5-15)کم/ک دەبێت ."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلەکانى گەرما لە هەولێر و کەرکوک و گەرمیا بە بەرزی دەمێنێتەوە، بەڵام لە سلێمانى و دهۆک و ناوچە شاخاویەکان پێشبینى دەکرێت کەمێک دابەزێت بە بەراورد لە گەڵ پلەکانى گەرمی ئەمڕۆدا."