گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نۆ مامۆستاى ژن ’’بەکۆمەڵ دەستدرێژییان کرایە سەر’’

2021.05.20 - 22:10
App store icon Play store icon Play store icon
نۆ مامۆستاى ژن ’’بەکۆمەڵ دەستدرێژییان کرایە سەر’’

ناس کورد-

 

رووداوى "هێرشى دڕندانە و دەستدرێژیی بە کۆمەڵ" بۆ سەر نۆ ژنە مامۆستا لە جەزائیر لەلایەن چوار کەسەوە شۆکێکى گەورەى لەو وڵاتە دروستکردووە و کاردانەوەى زۆرى لێکەوتووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

روداوەکە شەوى دووشەممە روویدا لە شوێنى مانەوەى مامۆستاکان لە شارۆچکەى بورج باجى موختار لە باشورى جەزائیر لە نزیک سنورى مالى.

188074046_318019099684920_2155089478136320151_n.jpg?itok=nua_ER-E&_ga=2.96701279.1343488734.1621520261-1904339342.1621520261

محەمەد واجعوت وەزیرى پەروەردەى جەزائیر لە لێدوانێکیدا بۆئاژانسى فەرمى وڵاتەکەى بەڵێنیدا یاسا ڕێڕەوى خۆى وەربگرێت لەو دۆسیەیەدا.

 

وتیشى "هەرکەسێک لەو رووداوەدا تێوەگلابێت دەستگیردەکرێت".

هێرشبەرەکان بەچەقۆ هێرشیان کردووەتە سەر مامۆستاکان و مۆبایل و کەلوپەلەکانیان لێسەندوون، بەپێی میدیاکان روبەڕووى "دەستدرێژى بەکۆمەڵ" بوونەتەوە، بەڵام داواکارى گشتى هێشتا ئەوەى پشتڕاستنەکردووەتەوە.

 

داواکارى گشتى جەزائیر دەڵێت فەرمانیکردووە بە لێکۆڵینەوەى ورد لەو دۆسیەیە و دەستگیرکردنى تۆمەتباران بە زوترین کات.

 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەى هەواڵەکە، هەڵمەتێکى گەورەى ئیدانەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.