کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد -عه‌مار میرداڤی لە کاتژمێر 7ى سەرلەئێوارەى ئەمڕۆوە، بریندارکردنى خوێندکارێکى 12ى ئامادەیى شەڕ دەخاتە نێو عەشیرەتى هەرکى و زێبارییەکان و لەدواى گەیشتنى هێزە ئەمنییەکان شەڕەکە کۆنترۆڵ دەکرێت و کۆتایى پێ دێت. . مازن محه‌مه‌د سه‌عید، قایمقامی قه‌زای ئاكرێ به ناس كورد-ی ڕاگه‌یاند :" هۆکارى شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان هه‌ندێك خێزانی زێباری و هه‌ركی له گۆندی باژێره سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ، دەگەڕێتەوە". . بەوتەى قایمقامى قەزاى ئاکرێ، سێ ساڵ لەمەوبەر بەهۆى هه‌ندێك كێشه شه‌ڕ له‌نێوان ئەو دوو عەشیرەتە دروستبووە و تیایدا كه‌سێك له عه‌شیره‌تی زێباری و كه‌سێكی دی له عه‌شیره‌تی هه‌ركی كوژرا، دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ردوو بنهماڵهكە پێكهاتن به مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری خێزانه‌كه‌ی هه‌ركی سه‌ردانی پارێزگای دهۆك نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خوێندكارێكی ئەو خێزانەى عەشیرەتى هەرکى هاتووه‌ته تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌نته‌ری شاری دهۆك و دیاره ئه‌وانه‌ی زێبارییه‌كان زانیوه ته‌قەیان لێكردووه و برینداریان كردووه. . لەدواى بریندارکردنى خوێندکارەکە شەڕ لەناو گوندى باژێرە لەنێوان عەشیرەتى هەرکى و زێبارى دروست دەبێت و بەشێک لە شەڕە تەقەى ئەو دوو عەشیرەتە زوو بەزوو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتەنێ. . قایمقامى ئاکرێ روونیدەکاتەوە، هیچ كه‌سێك لەشەڕەکەدا بریندارنهكراوه و هێزێكی زۆر له پۆلیس و ئاسایش له گونده‌كه جێگیركراوون و شه‌ڕه‌كه كونتروڵ كراوه . . سەرۆکى عەشیرەتى زێبارى گوناهى شەڕەکەى گوندى باژیرە دەخاتە ئەستۆى هەرکییەکان و بە پەیمان شکێن ناویان دەبات. . ڕه‌زا زوبێر سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی زێباری، به ناس كورد-ی وت "مه‌رجی پێكهاتن له‌نێوان هه‌ركی و زێبارییه‌كان ئه‌وه بوو كه یه‌كێك له خێزانه‌كانی هه‌ركی سه‌ردانی پارێزگای دهۆك نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان پەیوەست نەبوون بە بەڵێنى خۆیان و رێككه‌وتنه‌كه‌یان شكاند". . ئاماژە بەوەش دەکات، ئەوان لەگەڵ شەڕ نین و لەگەڵ دروستبوونى شەڕەکەش پەیوەندى بە هەردوو لایەنەوە کردووە کە شەڕەکە رابگرن. . سەرۆکى عەشیرەتى زێبارى، داوا لە حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات کە بەتەواوى کێشەکە چارەسەر بکات تاوەکو هیچ ڕووداوێكی دی له گونده‌كه و ناوچەکە روونەداتەوە. . هاوکات سه‌باح زوهێر، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی ئاكرێ بۆ ناس كورد جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە هیچ بریندارێک رەوانەى نەخۆشخانەى ئاکرێ نەکراوە و بەگوێرەى ئەوەى شەڕەکەش کۆتایهاتووە "هیچ کەسێک بریندار نەبووە". . پێشتر (ناس کورد) بڵاوى کردەوە، لە قەزاى ئاکرێ لە پارێزگاى دهۆک شەڕ لە نێوان عەشیرەتى هەرکى و زێبارى روویدا و بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى (ناس کورد) شەڕەکە بەهۆى گەیشتنى هێزە ئەمنییەکان، راوەستاوە. . پەیامنێرى (ناس کورد) رایگەیاند، شەڕەکە بەهۆى ئەو رووداوى تەقەکردنە دروستبووە کە لەخوێندکارێکى پۆلى 12ى ئامادەیى کرا. . ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە گەڕەکى بەرۆشکێى پارێزگاى دهۆک بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتى دوو بنەماڵەوە، تەقە لە خوێندکارێکى 12ى ئامادەیى کرا و بریندار کرا. .