گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پزیشکێک چەند نیشانەیەکی توشبوون بە مەترسیدارترین جۆری شێرپەنجە دەستنیشان دەکات

2021.05.20 - 21:04
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێک چەند نیشانەیەکی توشبوون بە مەترسیدارترین جۆری شێرپەنجە دەستنیشان دەکات

ناس کورد- 

پزیشکێکى پسپۆڕى وەرەمەکان ڕێنمایی ئەوە دەدات، سەرهەڵدانى چەند نیشانەیەک ئاماژەیەکە بۆ شێرپەنجەى پەنکریاس کە یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆرى وەرەمەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئیڤان کاراسیڤ، پزیشکى پسپۆڕى نەشتەرگەرى بە ڕەگەز ڕووسیى ( 20ى ئایارى 2021) ڕایگەیاندووە، نەخۆشییەکە بەوەدا جیادەکرێتەوە کە وەرەمى پیس لە خانەى گلاندەکانى پەنکریاس و ڕیشاڵەکانى ڕێخۆڵە گەورەدا دروست دەکات.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، چەند مەترسییەک لەسەر دروستبوونى ئەو نەخۆشیە هەیە بەتایبەت لاى ئەوانەى کە تەمەنیان دەگاتە سەرووى 60 ساڵى. بەڵام هێشتا هیچ هۆکارێکى وردى نەخۆشیەکەش دەستنیشاننەکراوە تەنها جگەرە کێشان و خواردنى چەور و نەخواردنى میوە و سەوزە و خواردنەوە کحولییەکان وەکو هۆکارى یارمەتیدەر بۆ دووچاربوون بەو نەخۆشیەوە باسکراوە.

 

بەوتەى ئەو پزیشکە ڕووسییە، یەکێکى تر لە هۆکارەکانى مەترسیداربوونى نەخۆشییەکە بەرزبوونەوەى شەکرە لە خوێن و هەروەها نەخۆشییەکانى زراو و تێکچوونى جگەر و حاڵەتە شێرپەنجەییەکانى پەنکریاسە وەکو وەرەمى گلدانەکان و هەوکردنى درێژخایەنى پەنکریاس.

 

کارسیڤ باسى لەوەش کردووە، لە گرنگترین نیشانەکانى کاتێک بەدەردەکەون وەرەمەکە گەشە دەکات و فشار دەخاتە سەر کۆتایى سەردەمارەکان و بۆ ئەوەش پشتدەبەسترێت بە شوێنى ئازارەکە کە وەرەمەکەیە و لە زۆربەى کاتیشدا شەوان لە کاتى ڕاکشاندا ئازارەکە زۆر دەبێت یاخود لەکاتى خواردنە قورسەکان و کحولیەکان.