گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عێراق لەسەر گواستنەوەى فڕۆکەى ئێف 16 بۆ هەولێر و سلێمانى رونکردنەوە دەدات

2021.05.20 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لەسەر گواستنەوەى فڕۆکەى ئێف 16 بۆ هەولێر و سلێمانى رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

دەسەڵاتدارانى عێراق ئەو هەواڵانە رەتدەکەنەوە کە باس لە ئەگەرى گواستنەوەى فڕۆکەى ئێف 16 دەکەن بۆ فڕۆکەخانەکانى هەولێر و سلێمانى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى فەرمى عێراق، فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکانى عێراق گواستنەوەى فڕۆکەى ئێف 16 ى لەبنکەى ئاسمانى بەلەدەوە بۆ شوێنى تر رەتکردووەتەوە.

 

تەحسین خەفاجى وتەبێژى فەرماندەییەکە دەڵێت "فڕۆکەى ئێف 16 بڕبڕەى پشتى هێزى ئاسمانییە و لە بنکەى بەلەدن و ناگوازرێنەوە و لە شوێنى دیکە جێگیرناکرێن".

 

ئەوە لەکاتێکدایە گۆڤارى "فۆربس" ى ئەمریکى 11 ى ئەم مانگە بڵاویکردەوە، ئەگەر هەیە فڕۆکەى ئێف 16 لە بنکەى بەلەدەوە بۆ فڕۆکەخانەکانى سلێمانى و هەولێر بگوازرێنەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردبوو، لەئەگەرى نەگواستنەوەى فڕۆکەکان بۆ هەرێم، ئەگەر هەیە بۆ وڵاتانى ئوردن و میسر بگوازرێنەوە بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەى چاککردنەوەیان، دواى ئەوەى کۆمپانیاى لوکهید مارتنى ئەمریکى بنکەى بەلەدى جێهێشت بەهۆى هێرشە موشەکییەکانەوە، کە ئەرکى چاککردنەوەى فڕۆکەکانى لەئەستۆدا بوو.