ناس کورد-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق باسی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان (20ی ئایاری 2021) راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ کرا.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەکۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كردووەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ڕۆڵى ئه‌رێنیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چارەسەرکردنی کێشەکان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووی عێراق و ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، به‌شێكى دیكه‌ى تەوەرەکانی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.