گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سلێمانى؛ ئامارى گیان لەدەستدان لەماوەى یەک مانگدا راگەیەندرا 

2021.05.20 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانى؛ ئامارى گیان لەدەستدان لەماوەى یەک مانگدا راگەیەندرا 

ناس کورد-

تەندروستی سلێمانی ئاشکرای کرد، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 66 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکە تۆمار کراوە کە 24 حاڵەتیان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی (20ی ئایاری 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى ئامارێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لەماوەی مانگی ڕابردوودا 66 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە كە 39 كەسیان لەڕەگەزی نێر بوون و 27 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

 

باسی لەوەشکرد، ئەو حاڵەتانەی لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 24 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ بووە، 10 حاڵەتییان بەهۆی سوتاوی، 5 حاڵەت بەهۆی كەوتنە خوارەوە، 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی خۆ خنكاندن، 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی فیشەك و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بەهۆی كارەباوە بووە".