ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژی هەرێم ئاشکراکردووە و ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێم بەرز دەبنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم (20ی ئایاری 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و بۆ ڕۆژی هەینی ئاسمان دەبێتە پەڵە هەور و پلەکانی گەرما لەسەرجەم پارێزگاکان پلەیەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە.