گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەولێر، لەخۆپیشاندانى پەنابەرانى ڕۆژهەڵات گرژى دروست بوو

2021.05.20 - 10:38
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر، لەخۆپیشاندانى پەنابەرانى ڕۆژهەڵات گرژى دروست بوو

ناس کورد- 

لە گردبوونەوە و خۆپیشاندانى پەنابەرانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەبەردەم ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ناس کورد

لە گردبوونەوە و خۆپیشاندانى پەنابەرانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەبەردەم ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو.   

 

بەپێی بەدواداچوونەکانی "ناس کورد" سەرلە بەیانی ئەمڕۆ (20ی ئایاری 2021) ژمارەک لە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوونە بەرەدەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێرو لە شوێنی ئەو گەنجەی لە ڕۆژی 18ی ئەم مانگە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا، داوای بەدەنگەوە هاتنی داواکارییەکانیان دەکەن.

 

ئەو پەنابەرانەی ڕۆژهەڵات داوا دەکەن، ناسنامەیان پێ بدرێت کە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە داوای دەکەن و هەروەها کارئاسانییان بۆ بکرێت تاوەکو ڕوو لە وڵاتانی سێیەم بکەن و مافی ژیانیان پێ بدرێت.

 

نیگەرانی خۆشیان ئاشکرا دەکەن بەوەی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو چەندینجار هاتوونەتە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵام ڕێز لەداواکارییەکانیان نەگیراوە و بەدەنگییانەوە نەهاتوون و بۆ ئەوەش داوا دەکەن بۆ یەکەمجار نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر بێتە ناو خۆپیشاندەران و گوێ لە داواکانیان بگرێت.

 

ڕۆژی 18ی ئەم مانگە بێهزاد مەحمودی تەمەن 26 ساڵ کە پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتییەو ماوەی 4 ساڵە لە باشورى کوردستان دەژی بەهۆی بەدەنگەوە نەهاتنی لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان و گوێ نەگرتن لەداوکارییەکانی لەبەردەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو بەوتەی نەخۆشخانەی ئێمرجنسی هەولێر زیاتر لە 93% جەستەی سوتاوەو خۆسوتاندنی ئەو گەنجەش کاردانەوەى زۆری لێکەوتەوە.