گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئاگادارییەک ئاڕاستەی کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەکرێت 

2021.05.20 - 09:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک ئاڕاستەی کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەکرێت 

ناس کورد-

قائیمقامیەتی قەزای چۆمان لە ئاگاداریەکدا بۆ کۆمپانیا گەشتیاریەکان ڕایگەیاند مانەوەی شەوان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنورەکە ڕێگە پێنەدراوە و داواش لە گەشتیاران دەکات لەکاتی وەرگرتنی پارە لێیان ئاگادارییان بکەنەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قائیمقامیەتی قەزای چۆمان (20ی ئایاری 2021) لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، کۆمپانیا گەشتیاریەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، ھێنانی گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیاریەکانی سنورمان، لەچواچێوەی ڕێنمایەکان ھەوڵێکی گرنگیانە بۆ سەرنج ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ جوانیەکانی سروشتی ناوچەکەمان بەڵام ڕێگە بەھیچ کۆمپانیایەکی گەشتیاری نادرێت لە ھەریەک لە "گۆمی فێڵاو، تاڤگەی کانی بەست و تونێڵە بەفرەکانی پڕژێ) خێوەتگای مانەوەی شەوانە دابنێن، بەھۆکاری  ڕوبەری ئەو شوێنانە و تێک نەچوونی سروشتییان و گەشتیاران تەنیا بۆیان ھەیە لەکاتەکانی ڕۆژدا بمێننەوە.

 

قائیمقامیەتی قەزای چۆمان بۆ گەشتیاران جەختی لەوەشکردووەتەوە، لەپێناو سود وەرگرتن و چێژ بینینی ئێوە لەسروشتی جوانی ناوچەکە ھەموو ئاسانکاریەک کراوە، ھەرکاتێک ھەستتان کرد پارەتان لەبەرامبەر سەردانی ئەو شوێنانە لێوەرگیرا، ئاگادارمان بکەنەوە تا لە چواچێوەی یاسادا کاردانەوەمان هەبێت.