گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کازمى بەڵینێک بە جوتیاران دەدات 

2021.05.20 - 09:33
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى بەڵینێک بە جوتیاران دەدات 

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، لەڕێگەى دروستکردنى کارگەى ئاڵوگۆڕى و بەرهەمە دەستییەکان و  پاڵپشتى کردنى وەبەرهێنەرانەوە گرنگى بە بەروبومى کشتوکاڵى دەدەن و بەرەو پێشەوەى دەبەن، داواش دەکات دەرچووانى کۆلێژى کشتوکاڵ پشتببەستن بە تەکنەلۆژیاى نوێ بۆ بەرەوپێشبردنى ئەو کەرتە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەسەردانێکیدا کە دوێنێ ئێوارەى چوارشەممە بۆ یەکەمجار لەوەرگرتنى پۆستەکەى ئەنجامیداوە بۆ پارێزگاى واسیت و لەمیانەى دیدارێکیدا لەگەڵ دەرچووانى کۆلێژى کشتوکاڵ لە باکوورى شارۆچکەى کوت، مستەفا کازمى ڕایگەیاند، واسیت لەپاراستنى نازناوەکەى خۆی (سەبەتەى خۆراکى عێراق) وەکو سەرچاوەیەکى گرنگى بەرهەمهێنان و هەڵگرتنى دانەوێڵەى عێراق بەردەوامە و تا ئێستاش سەرچاوەیەکى سەرەکییە بۆ هەناردەکردنى بەروبومى دانەوێڵەى کشتوکاڵى ستراتیژى لەخۆرهەڵاتى ناوەڕاستدا گەرچى بەهۆى شەڕەوە کەرتى کشتوکاڵى لەو ناوچەیەش زیانى زۆرى بەرکەوتووە.

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق داواشى لەجوتیاران کرد، هەوڵەکانیان بۆ پاراستنى پێگەى وڵات لەڕووى کشتوکاڵیەوە بەردەوام بکەن و بەپێویستیشى زانیى بەروبومى کشتوکاڵى هاوشانى داهاتەکانى نەوت بێت لەوڵاتدا وتیشى "تەنها پشتبەستن بەداهاتى نەوتى دەبێتە هۆى کردنەوەى دەرگایەکى گرنگ لەدەرگاکانى گەندەڵى".

 

کازمى باسى لەوەش کرد، حکومەت هەوڵى لابردنى سەرجەم بەربەستەکانى بەردەم جوتیارانى عێراق دەدات ئەوەش لەڕێگەى پێدانى قەرز و دابینکردنى تۆ و پەیینى کیمیایى و ڕێگرى کردن لەهاوردەکردن و هەروەها پشت بەستن بەتەکنەلۆژیاى نوێى کشتوکاڵى.

 

سەرۆک وەزیران جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، حکومەت لەڕێگەى دامەزراندنى کارگەى بەرهەمهێنانى دەستى و ئاڵوگۆڕی و پاڵپشتى کردنى وەبەرهێنەرانەوە بایەخ بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەدات و ئەوەشى بەپێویستزانى کە دەرچووانى کۆلێژەکانى کشتوکاڵ و پیشەسازى پشت ببەستن بە تەکنەلۆژیاى نوێ لەبوژانەوەى کەرتى کشتوکاڵدا.