گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆمسیۆن مەرجی وەرگرتنی کارمەندانى سەر سندوقى دەنگدانى ئاشکرا کرد

2021.05.20 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن مەرجی وەرگرتنی کارمەندانى سەر سندوقى دەنگدانى ئاشکرا کرد

ناس کورد-

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای دامەزراندن بە شێوازی گرێبەست بۆ سەدان هەزار کەس دەکاتەوە بە ناونیشانی "فەرمانبەری کۆمسیۆن بۆ رۆژی دەنگدان" و پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاریش بە ئەلیکترۆنی دەبێت و لە 23ی ئایاری 2021ـەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 1ی ئابی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و وتەبێژی کۆمیسیۆنیش مەرجەکانی وەرگرتنی فەرمانبەرەکان ئاشکرا دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق (20ی ئایاری 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، کۆمیسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 334 هەزار فەرمانبەری دەنگدانە و ئەو مەرجانەش دەبێت لەو کەسانەدا هەبێت؛ تەمەنیان لە 19 ساڵ کەمتر نەبێت، کەمترین بڕوانامەیان ئامادەیی بێت، دەبێت کارتی دەنگدەریان هەبێت، چونکە فۆرمەکە بە ژمارەی کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدەر پڕدەکرێتەوە.

 

ڕونیشیکردەوە، ئەوەی خۆی تۆمار دەکات وەکو کارمەندی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەبێت دانیشتووی هەمان پارێزگا بێت کەناوەکەی تێدا تۆمار دەکات، پێویستە لەلایەن کۆمیسیۆنەکانی پێشووەوە سزا نەدرابن، سزای لێپرسینەوە و دادپەروەری نەیانگرێتەوە و نوێنەری حزب و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش نەبن لە رۆژی دەنگداندا و دەبێت سەربەخۆبن و تەنانەت خزمی پلە چواری بەربژێرەکانیش نەبن.